نه‌وا
رێكخه‌ری ژوری رۆژنامه‌وانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، خانه‌ی راپه‌ڕاندن تیمی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم راسپاردووه، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌رێمی تێكه‌وتووه، پێشی وایه لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت مل ده‌ده‌ن بۆ چاكسازی.
دلێر عه‌بدولخالق رێكخه‌ری ژوری رۆژنامه‌وانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا، رایگه‌یاند، له دوایین كۆبونه‌وه‌یاندا، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تیمی بزوتنه‌وه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم راسپاردووه، له‌گه‌ڵ هێزه به‌شداره‌كانی دیكه‌ی كابینه‌ی نۆ، ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه قوڵه‌ی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت پرسی موچه و ئه‌وه‌ی چی بكرێت خه‌ڵك كه‌مترین زیانمه‌ند بێت و حكومه‌ت به‌رپرسیارێتیی دۆخه‌كه هه‌ڵبگرێت.
دلێر عه‌بدولخالق وتیشی، گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌ی چاكسازی له حكومه‌تدایه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی به‌پێی قورسایی خۆی گۆڕانكاری بكات به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك.
رێكخه‌ری ژوری رۆژنامه‌وانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشی وایه، دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق نه‌خوێندراوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه بخوێندرایه‌ته‌وه، په‌له ده‌كرا له چاكسازی، به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌ت مل ده‌ده‌ن بۆ چاكسازی.