نه‌وا
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێم له‌باره‌ی هاورده‌كردنی جۆ له‌سوریاوه وه‌ڵامی دوو په‌رله‌مانتاری عیراق ده‌داته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت:هاورده‌كردنی گه‌نم و جۆ راگیراوه‌و توانیمان رێگری بكه‌ین له هاورده‌و داخڵبوونی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و سنوری ئه‌بو وه‌لیدیش ده‌روازه‌یه‌كی ناڕه‌سمیه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌باره‌ی هاورده‌كردنی جۆوه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتووه: سه‌باره‌ت به‌نامه‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانتارانی عیراق، دكتۆر غالب محه‌مه‌د و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین تایبه‌ت به‌هاورده‌كردنی جۆ له سوریاوه، له ئێستادا هاورده‌كردنی گه‌نم و جۆ راگیراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی وه‌رزی دروێنه‌یه‌و له‌پێناو پاراستنی به‌رهه‌می جوتیاران، هه‌روه‌ها خاڵی سنوری ئه‌بو وه‌لید ده‌روازه‌یه‌كی ناره‌سمیه، وه‌زاره‌تمان دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو ده‌ستكه‌وت توانیمان رێگری بكه‌ین له هاورده‌و داخڵبوونی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ش له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هیچ جیاوازیه‌ك نه‌كرێت له‌نێوان جوتیارانی كوردستان و ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق و له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك جوتیارانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق جۆو گه‌نمه‌شامیش له جوتیارانی هه‌رێم وه‌ربگیرێت.
له رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، خوازیار بووین هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری كورد به‌ر له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیان پێوه بكردینایه تاوه‌كو زانیاری دروستمان خستبایه به‌رده‌ستیان، چونكه هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی ده‌وروژێنرێن زیان به جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت له شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق.