نه‌وا
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا، ترامپ جه‌ختی له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی دارایی پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوریی عێراق كردوه‌ته‌وه و كازمیش گرنگیی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوپاتكردووه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووه و پیرۆزبایی لێكردووه بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر فراوانكردنی هاوكارییه‌كان له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و په‌ره‌پێدانی هه‌وڵه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئابوری، به‌شێوه‌یه‌ك، كه خزمه‌تی هه‌ردوو وڵات بكات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه میدیای فه‌رمیی عێراق له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ئاشكرایكردووه، ترامپ جه‌ختی له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی دارایی پێویست بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوریی عێراق كرده‌وه‌ته‌وه، به كازمیی راگه‌یاندووه، عێراق وڵاتێكی به‌هێز و گرنگه و رۆڵێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕێت و فاكته‌ری سه‌قامگیریی هه‌رێمایه‌تیی و نێوده‌وڵه‌تییه.
له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا كازمی گرنگیی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندیی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوپاتكردووه‌ته‌وه.