نه‌وا
شه‌وی رابردو چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندێكیان داوه له سنوری خانه‌قین و دوو كه‌سیان كوشتوه و منداڵێكیان رفاندوه، دواتر منداڵه‌كه ئازادكراوه، پێشمه‌رگه‌ش چووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و روبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش بوه‌ته‌وه، زیانی گیانی له ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیای فه‌رمیی یه‌كێتیی وتوه، داعش په‌لاماری گوندی ته‌فره‌ق-ی داوه له سنوری خانه‌قین و ژن و پیاوێكی كوشتوه و منداڵێكی پێنج ساڵانی رفاندوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردوه، پێشمه‌رگه چوه‌ته شوێنی روداوه‌كه و روبه‌ڕوی چه‌كدارانی داعش بونه‌ته‌وه، زیانی گیانی له ریزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و زیانانه بدات، دواتر كاتێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، بۆمبێكیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو چه‌كدار برینداربون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و پیاوه‌ی له خانه‌قین كوژراوه پێشمه‌رگه‌یه و هه‌روه‌ها توانراوه منداڵه پێنج ساڵانه‌كه، كه چه‌كدارانی داعش رفاندبویان، ئازادبكرێت.