نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێوه ئاگرێك له چیای قه‌ره‌چوغ له قه‌زای مه‌خمور له باشوری پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌وه و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12-5-2020 به‌رده‌وام بوه، به‌هۆیه‌وه پاوانی چوار گوند سوتان.
كارزانی پیران رۆژنامه‌نوس و یه‌كێك له‌وانه‌ی تا به‌ره‌به‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌خمور سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بون، وه‌ك شایه‌تحاڵێك بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ، سێ چه‌كداری داعش له گه‌لییه‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ چونه‌ته دامێنی چیاكه و ئاگر به‌رده‌ده‌نه پاوانی گوندێك و دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، خه‌ڵكی گونده‌كه و مه‌خموریش هه‌وڵده‌ده‌ن بچن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام سوپای عیراق له ناوچه‌كه به‌بیانوی بونی داعش ڕێیان نادات. بۆیه ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد و دوای ئه‌وه له كاتژمێر نۆی شه‌و سوپای عیراق رێگه‌ی به هاووڵاتیان دا بچن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، هه‌زاران له دانیشتوانی مه‌خمور و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ره‌وه‌زی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان كرد و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه".
وتیشی "ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا سوپای عیراق رێگه‌ی بدایه هاووڵاتیان بچن بۆ نزیك ئاگره‌كه، هێنده ته‌شه‌نه‌ی نه‌ده‌كرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه زیانی مادی هه‌بوه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، ته‌نها ژماره‌یه‌ك باڵنده و ئاسكی كێوی، كه له پاوانه‌كاندا بون، سوتاون".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد ئاگره‌كه به‌هه‌وڵی خه‌ڵكی مه‌خمور كوژاوه‌ته‌وه و له‌شه‌ویشدا ته‌نها دوو ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ی مه‌خمور چونه‌ته هاوكاری خه‌ڵك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی.
چیای قه‌ره‌چوغ ده‌كه‌وێته باشور و خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای مه‌خمور له‌دووری نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تری باشوری شاری هه‌ولێر.
