سه‌لیم شوشكه‌یی: پرۆژه‌یاسای بودجه‌ هۆكارێكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌ كێشه‌كانى ئێستا

12/05/2020 عێراق
نه‌وا
سه‌لیم شوشكه‌یى ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عیراق داوا ده‌كات پرۆژه‌یاساى بودجه‌ پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكرێت، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆى چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌ كێشه‌كان.
سه‌لیم شوشكه‌یى سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی عیراق، له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌: له‌ گرنگترین كاره‌كانى حكومه‌تى نوێ ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و باشكردنى گوزه‌رانى گه‌لى عیراق و راده‌ستكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان به‌ خوێنى خۆپیشانده‌ران سوره‌ به‌ دادگا و دورخستنه‌وه‌ى عیراق له‌ كێشمه‌كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ر حكومه‌تى پێویسته‌، كه‌ په‌له‌ بكات له‌ پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ به‌ په‌رله‌مان، چونكه‌ گه‌لى عیراق پێویستى زۆرى پێیه‌تى، هۆكارێكیشه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌ كێشه‌كانى ئێستا، به‌تایبه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بێكارى و دابینكردنى ده‌رفه‌تى كار و چاره‌سه‌ركردنى زۆرێك له‌و كێشه‌ داراییانه‌ى بونیان هه‌یه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group