نه‌وا
چه‌ند رۆژێكه له هه‌رێمی كوردستان هیچ توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارناكرێت و له ئێستادا ته‌نها 14 توشبوی ڤایرۆسه‌كه له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا ماون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، له 24 كاژێری رابردوو 976 پشكنینی كۆرۆنا كراوه و هیچ كام له‌و پشكنینانه پۆزه‌تیڤ نه‌بوون، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆناوه 54 هه‌زار و 24 پشكنین له ته‌واوی هه‌رێم ئه‌نجامدراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، تا ئێستا 391 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 5 توشبو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 372 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه، له ئێستادا ته‌نها 14 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان، هه‌وره‌ها هه‌زار و 117 هاووڵاتی له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه.