نه‌وا
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت "عیراق جورئه‌ت ناكات ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێت، چونكه خه‌ڵك قبوڵی ناكات".
هۆشیار عه‌بدوڵڵا له توێتێكدا نوسیویه‌تی "عیراق ئێستا ته‌نها له 20%ی خه‌رجیی مانگانه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت،كه‌چی جورئه‌ت ناكات ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێت، وه‌زیری نوێی دارایی یه‌كه‌م لێدوانی ئه‌وه‌بوو، كه (موچه به ته‌واوی ده‌ده‌ن)".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت، "دۆخه‌كه چه‌ند سه‌خت بێت، بیر له چاره‌ی تر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام نا‌وێرن یه‌كسه‌ر بچن به‌لای موچه‌دا، چونكه ده‌زانن خه‌ڵك قبوڵی ناكات".