نه‌وا
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كابینه‌كه‌ی به وه‌كاله‌ت پڕكرده‌وه، كه تا ئێستا كه‌سیان بۆ دیارینه‌كراوه، خۆی به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
كازمی چه‌ند فه‌رمانێكی له باره‌ی پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به وه‌كاله‌ت ده‌ركردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌لی حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر وه‌زیری دارایی، به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌بات، عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری رۆشنبیری، ناسر حه‌سه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه، به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، نه‌بیل كازم وه‌زیری خوێندنی باڵا، به وه‌كاله‌ت ده‌بێته وه‌زیری داد، عه‌لی حه‌مید مخلف وه‌زیری په‌روه‌رده، به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
هه‌روه‌ها مسته‌فا كازمی بڕیاریشی داوه خۆی به وه‌كاله‌ت ببێته وه‌زیری ده‌ره‌وه و عه‌بدولكه‌ریم هاشم بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری ده‌بێت.