نه‌وا
به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بۆ یه‌كه‌مجار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی واده‌ی تۆماركردنی درێژكرده‌وه.
نه‌قیب رێكه‌وت حسێن ئه‌فسه‌ر له‌به‌شی تۆماری یه‌كه‌مجاری ئۆتۆمبێل له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ترافیك ئێف ئێمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی راگه‌یاند، له‌ئێستادا لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر به‌شه‌كه‌یان هه‌یه و هاووڵاتیان واده‌زانن ته‌نها ئه‌م هه‌فته‌یه كاتیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌فته‌ی داهاتوشیان پێداون بۆ تۆماركردن. وتیشی "به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی پێشنیاری داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم تا واده‌كه‌ی بۆ زیاتر له مانگێك درێژبكرێته‌وه".
له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیانیشه‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ته‌نها له دوێنێدا، كه یه‌كه‌م رۆژی ده‌وام بوه پاش ته‌واوبونی كه‌ره‌نتین، (400) مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجاری ئۆتۆمبێل ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ش وایكردوه له‌دوێنێوه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروستببێت.