نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات، پارێزبه‌ندیی یاسایی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت، كه دووانیان كوردن.
میدیاكانی عیراق نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراقیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا داوا له په‌رله‌مانی عێراق كراوه، پارێزبه‌ندیی یاسایی له‌سه‌ر 18 په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگرێت، كه هه‌ریه‌كه له هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی و به‌شار كیكی په‌رله‌مانتاری پارتی ناویان له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌دایه.
له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراقدا ئه‌و ماددانه دیاریكراون، كه به‌هۆیه‌وه داوای لابردنی پارێزبه‌ندییه‌كه كراوه و په‌یوه‌ندیی به گه‌نده‌ڵی و زیانگه‌یاندن به دارایی گشتی و به‌رتیل و چه‌ند تۆمه‌تێكی دیكه‌وه هه‌یه.