نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانی كاری داهاتووی بازرگانی، یه‌كێتیی ژوره بازرگانییه‌كانی هه‌رێم گفتوگۆیه‌كی راوێژكاری رێكخست.
له‌وباره‌یه‌وه كاروان سورچی وته‌بێژی یه‌كێتی ژوره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه له‌نێوان یه‌كێتیی ژوره بازرگانییه‌كانی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستاندایه بۆ داڕشتنی پلانی داهاتووی بازرگانی له كوردستان به‌تایبه‌تی دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆئه‌وه‌ی زۆرترین پێداویستیی كوردستان له‌ناوخۆدا دابین بكرێت نه‌ك هاورده بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه چۆن پرۆسه‌ی بازرگانی له ناوخۆی كوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت و پێداویستییه‌كان له‌ناوخۆوه دابینبكرێن به‌تایبه‌تیش خۆراك.