نه‌وا
له‌هێرشێكى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش بۆ سه‌ر سوپاى عێراقى له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین دوو سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكیش برینداربو.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى رێكخراوى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پاسه‌وانى سه‌ربه فیرقه‌ى پیاده‌ى 16ى سوپاى عیراق له‌سه‌ر رێگاى (سینیه – حه‌دیسه) له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامى هێرشه‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش، كه ده‌ستڕێژى گولـلـه و دواتر هه‌ڵاتن بوه، دوو سه‌رباز كوژراون و سه‌ربازێكى تریش برینداربوه.
له‌ماوه‌ى رابردودا پاشماوه‌كانى رێكخراوى داعش هێرشه‌كانیان له چه‌ندین پارێزگاى عیراق بۆسه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانى تر‌ى عیراق چڕكردوه‌ته‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه ده‌یان سه‌رباز و چه‌كدار كوژراون، هه‌روه‌ها ده‌ستیكردوه به ئاگربه‌ردان له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و رفاندنى جوتیاران و كوشتن‌یان.