نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ری هاته ده‌نگ و رونكردنه‌وه ده‌دات.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌سه‌ر تۆمه‌تێكی ھه‌ڵبه‌ستراو دادگا داوای ئاماده‌بونی منی كرد‌و له مانگـی شوباتی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر داواكاری خـۆم سـه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ھه‌ڵگرتم و خۆم و ھه‌مــــوو ئه‌و كـــه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ من له كه‌یسه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه ناویان هاتووه چوینه به‌رده‌می دادوه‌ر، به‌لامه‌وه سه‌یره خۆم چومه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر تازه به تازه ناوی منیش له ناو لیسـتێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه كه داوای ھه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییان لێ ده‌كرێ!
راشیگه‌یاندووه، دیاره به‌ھۆی قـه‌یرانی سیـاسی و په‌تای كۆرۆنا یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێـــشه‌كه له دادگـــا دواكـــه‌وتوه، به‌ڵام ھه‌موو خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه من له‌و تۆمه‌تانه بێ به‌ریم و ماوه‌ی داھاتوش دادگا كێشه‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌و ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ.
