نه‌وا
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، له‌مساڵدا كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان ته‌نها 4%ى كێڵگه‌كانی گرتوه‌ته‌وه و هۆكارى ئاگره‌كانیش شۆرتى كاره‌بایین.
حه‌مید نایف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عیراق به رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى وتوه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و به‌رگریى شارستانى ژورێكى پرۆسه‌كانیان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچونى ئاگرى كێڵگه‌كانى گه‌نم و جۆ له عیراقدا.
باسى له‌وه‌شكردوه، هۆكارى ئاگره‌كان بۆ شۆرتى كاره‌بایى ده‌گه‌ڕێنه‌وه یاخود دانانى ئه‌و مادانه‌ى له كێڵگه‌كاندا خێرا گڕده‌گرن یاخود ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ى رابردودا له پارێزگاى دیاله به‌هۆى خێرایى ره‌شه‌باوه ئاگر گه‌یشتبوه كێڵگه‌كان.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ره‌تیشیكردوه‌ته‌وه زیانى زۆر گه‌وره كه‌وتبێته‌وه و وتى "ئه‌و مه‌ودایه‌ى سوتاوه 4%ى سه‌رجه‌م ئه‌و پانتاییه تێناپه‌ڕێت، كه له عێراقدا كراوه به گه‌نم و جۆ".