نه‌وا
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بوه‌ته دوو باڵ و ره‌نگه گروپێك یان باڵێك هه‌بێت مه‌به‌ستی بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و گرژی بڕوات، جه‌ختیش له پێویستی پێداچوونه به په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كاته‌وه.
له‌و وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، پێیان وایه ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بوه‌ته دوو باڵ، وتیشی " ئێستا كێشه‌یه‌كی تریان وه‌ك یه‌كێتی بۆ دروست بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێستا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ن كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئه‌وانی هه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایاندا، وه‌ك یه‌كێتی پێیان باشه و هه‌وڵده‌ده‌ین دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی باش ببێت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌شڵێت، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی وه ئه‌وانه‌ی زۆرجار قسه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن گروپێكی ناو پارتیه نه‌ك هه‌موو پارتی.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد، كه دوو كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوو هیچ لایه‌كیان مه‌رجمان نه‌بوو، بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتووش باسمان له‌وه نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌م په‌یوه‌ندییه‌ی خۆیاندا بكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له‌م چه‌قبه‌ستووییه ڕزگاری بێت پێویستیان به پێداچونه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن."