نه‌وا
به‌رپرسی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له وڵاتی ئێرانن، ده‌توانن له دوو رۆژی هه‌فته‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش به‌پێی چه‌ند رێنماییه‌ك.
مه‌سعوود باتێلی به‌رپرسی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران به میدیای پارتی راگه‌یاندووه، "به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و كه‌سانه‌ی هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستانن و له ئێرانن، ده‌توانن هه‌فته‌ی دوو رۆژ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانیش دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ن، چه‌ند رێنماییه‌ك هه‌یه و چه‌ند ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فونیان داناوه و په‌یوه‌ندی به‌و ژماره ته‌له‌فۆنانانه ده‌كه‌ن و ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و كۆپیی پاسپۆرتیان ره‌وانه ده‌كه‌ن، كه دواتر ره‌زامه‌ندییان بۆ وه‌رده‌گیرێت و ئاگادار ده‌كرێنه‌وه، كه له یه‌كێك له‌و دوورۆژه بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌رپرسی خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه‌شی دا، هه‌ر كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه، پشكنینی كۆرۆنای بۆ ده‌كرێت و دواتریش كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت.
وتیشی: "تا ئێستا هیچ ئامارێكیان له به‌رده‌ست نییه كه چه‌ند كه‌س له ئێران ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاگادارن هاووڵاتی هه‌رێم له ئێران هه‌ن".
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره مۆبایلانه‌وه بكه‌ن: 07504459178 – 07504643929 – 07504736672 – 07507422424 – 00989928519987.