نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، 95 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و 113 تووشبووی دیكه‌ش چاكبوونه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له كۆی دوو هه‌زار و 756 پشكنینی كۆرۆنا، ئه‌نجامی 95 كه‌س ئه‌رێنی بووه، كه 71 كه‌سیان له به‌غدان.
راشیگه‌یاندووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو تووشبوو كه هه‌ر دووكیان دانیشتووی به‌غدا بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه و 113 تووشبووش چاكبوونه‌وه، كه 51 كه‌سیان له پایته‌خت بوون و 43 كه‌سیشیان له به‌سڕه و 9 كه‌س له كه‌ركوك و ئه‌وانی تر له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، زیقار، نه‌جه‌ف و واست له ژێر چاودێری پزیشكیدابوون.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، تا ئێستا دوو هه‌زار و 913 تووشبووی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌دا تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه 112 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 903 تووشبووش چاكبوونه‌وه و 898 كه‌سیش له ژێر چاودێری پزیشكیدان.