نه‌وا
كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی و ئه‌ندامێكی خوولی پێشوتری په‌ڕله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له كوردستان بوونی هه‌یه ده‌سه‌ڵاته نه‌ك حكومه‌ت، كه ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش رۆژ به رۆژ مه‌شروعیه‌تی نامێنێت.
سه‌باح به‌رزنجی كه‌سایه‌تیی ئیسلامی و په‌ڕله‌مانتاری پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوووك نووسیویه‌تی، سه‌یری ڕابردوو بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌سه‌ڵات جیاوازه له حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تداریی.
باسی له‌وه‌شكردووه: "ئه‌وه‌ی له كوردستان بوونی هه‌یه ده‌سه‌ڵاته نه‌ك حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش به هۆی ناكارایی و نادادگه‌ریی و خۆره‌ی حیزبایه‌تیه‌وه ڕۆژ به‌ڕۆژ مه‌شروعییه‌تی نامێنێت".
سه‌باح به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دڵسۆز ئه‌و كه‌سه‌یه ئه‌م ڕاستییه تاڵه به ده‌سه‌ڵات بڵێت نه‌ك ته‌مه‌للوقیان بۆ بكات، چونكه كه وه‌زعه‌كه گۆڕڕا ماستاوچییه‌كان به دوای پارووی چه‌ورتر و ئاغای تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن.