نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، به‌غدا به‌چاوێكی خۆبه به‌رزترزانین سه‌یری پرسی بۆشایی ئه‌منیی ناوچه جێناكۆكه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌مه، پێشی وایه چالاكییه‌كانی داعش زیاتر ده‌بێت و به‌شێك له پێداویستییه‌كانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دابینده‌كرێت.
رێڤینگ هروری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا، قسه‌ی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی داعش له ناوچه جێناكۆكەكان كرد و رایگه‌یاند، داعش كاری له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی خۆی كردووه و رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان ده‌ستده‌كه‌وێت، دیاره له‌ناو خه‌ڵكیشه‌وه هه‌ندێك خۆراك و پێداویستییان بۆ ده‌چێت، بۆیه چاوه‌ڕی ده‌كرێت چالاكییه‌كانیان زیاتر بێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی هۆكاری زیاتربوونی چالاكییه‌كانی داعش وتی، دۆخی ناله‌باری عیراق و ئاستی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان هێزه عیراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه بۆشایی دروستكردووه، هه‌موو ئه‌وانه هۆكارن بۆ چالاكبونه‌وه‌ی داعش.
رێڤینگ هروری عیراقیشی به كه‌مته‌رخه‌م زانی له نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی پێویست له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان و وتی، به‌غدا به چاوێكی خۆبه‌به‌رزتر زانینه‌وه سه‌یری پرسه‌كه ده‌كات، بۆیه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه زیاتر له به‌غداوه‌یه نه‌ك هه‌رێم.