نەوا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە.
دەقی راگەیاندراوەكە:
• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین كە (۳) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكییان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
• كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۲٠٠) كەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.
د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱۲ی ئایاری ۲٠۲٠