نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نوێی عێراق دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی ئه‌نجامدا و دوپاتیانكرده‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان كاری له‌پێشینه‌یانه، بڕیاریشی داوه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتیی وڵات بكات، كه بگونجێت له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه، له دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران باسی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی نوێی كردووه و دوپاتیكردووه‌ته‌وه، كاری له‌پێشینه‌یان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاریی گه‌نجان و دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامانی وڵاته.
هه‌روه‌ها كازمی داوای له وه‌زیران و به‌رپرسانی كابینه‌كه‌ی كردووه دوور بكه‌ونه‌وه له موجامه‌له‌ی سیاسی و ده‌ستوه‌ردانه سیاسییه‌كان و هه‌وڵ بۆ په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بدرێت، نه‌ك كاری سیاسی.
سه‌رۆكی حكومه‌تی نوێی عیراق خۆپێشاندانی به مافێكی سه‌ره‌كیی هاووڵاتیان ناوبرد و پاراستنی خۆپێشانده‌رانی دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاندووه "هیچ جۆره لێبورده‌ییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی، كه ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، ناكرێت".
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ئاشكراشیكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه كه بریتین له:
- كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتیی وڵات، به جۆرێك له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا گونجاوبێت.
- چاوخشاندنه‌وه به‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
- زیاتركردنی چاودێرییه داراییه‌كان بۆسه‌ر دامه‌زراوه حكومییه‌كان.
- هاندانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنی پرۆژه یاسای نه‌وت و غاز.