نه‌وا
هێرشێكى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر ماڵێك له فه‌لوجه حه‌وت كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه و به گولـله‌ى قه‌ناسیش سێ هاوڵاتى له دیاله بریندار كران، هه‌روه‌ها حه‌شدى شه‌عبى عێراقیش هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانى ئه‌و رێكخراوه له زنجیره چیاكانى حه‌مرین ده‌ستپێكرد.
به‌پێى زانیاریه‌كان له سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراقیه‌وه، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر ماڵێك له ناوچه‌ى بوزیبان له باشورى فه‌لوجه، له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكى هێزه ئه‌منیه‌كان و دوو كه‌سى تر كوژران و چوارى تر بریندار بون، كه له‌نێوانیاندا ژن هه‌یه.
له‌لایه‌كى تره‌وه، چه‌كدارانى داعش به چه‌كى قه‌ناس هێرشیان كرده سه‌ر هاووڵاتیانى ناحیه‌ى عه‌باره له باكورى رۆژهه‌ڵاتى به‌عقوبه له پارێزگاى دیاله، به‌هۆى ئه‌وه‌ش سێ كه‌س بریندار بون.
لای خۆیه‌وه حه‌شدى شه‌عبى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین ، هه‌ڵمه‌تێكى پێشوه‌خته‌یان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له زنجیره چیاكانى حه‌مرین ده‌ستپێكردوه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى زانیاریان له‌سه‌ر جوڵه‌كانى ئه‌و چه‌كدارانه پێگه‌یشتوه، كه هه‌وڵى دزه‌كردن ده‌ده‌ن و كێوماڵكردنى ناوچه‌كه ده‌ستى پێكردوه و ناوچه‌كه كۆنترۆڵ كراوه.