نه‌وا
ته‌واوی ئه‌و پشكنینانه‌ی كۆرۆنا له 24 كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێم ئه‌نجامدراون نێگه‌تیڤ ده‌رچون و هیچ توشبویه‌ك تۆمارنه‌كراوه، 3 توشبوی دیكه‌ی له هه‌رێر چاكبونه‌وه و له‌ئێستادا ته‌نها 11 نه‌خۆش له ته‌واوی هه‌رێم له ژێر چاودێریی پزیشكیدا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له دوایین راگه‌یه‌ندراویدا ئاشكرایكرد، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 978 پشكنین ئه‌نجام دراون و هیچ توشبویه‌كی نوێ تۆمارنه‌كراوه.
ئه‌مه چه‌ند رۆژێكه له‌سه‌ر یه‌ك هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا له هه‌رێم تۆمارناكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر رایگه‌یاند "سێ توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه".
به‌پێی داتاكانی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، تاوه‌كو ئێستا 200 توشبوی كۆرۆنا له پارێزگاكه چاكبونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا 391 كه‌س له هه‌رێم توشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 375 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه و 5 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا ته‌نها 11 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.