نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، بڕی شه‌ش ملیار یورۆ ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌شڵێت "سه‌رقاڵی به‌دواداچونین و زیاتر له 30 به‌ڵگه‌مان لایه".
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "كۆمپانیایه‌ك له هه‌ولێر به‌ناوی (ئابوور گروپ) نزیكه‌ی شه‌ش ملیار یورۆ ده‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه‌ی كه‌ناری وارف له له‌نده‌ن بۆ بانكی (HSBC)، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بانكه‌كانی جیهان، ئه‌م پاره‌یه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه رۆیشتوه و تائێستاش سه‌رقاڵی به‌دواداچونین و زیاتر له 30 به‌ڵگه‌مان لایه به ناوی سیانی ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌كه‌ی ناردوه و بانكه‌كه و ژماره‌ی حسابی و ئه‌و بانكه‌شی له له‌نده‌ن پاره‌كه‌ی وه‌رگرتوه، ته‌واوی به‌ڵگه و زانیارییه‌كان له دوای ته‌واوبونی به‌دواداچونه‌كه‌مان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
وتوشیه‌تی "ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌زوترین كات ئه‌م پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه، چونكه ئه‌م پاره‌یه بودجه‌ی زیاتر له ساڵێكی حكومه‌تی هه‌رێم و موچه‌ی سه‌رجه‌م فارمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، زانیاری زیاتر و وردتر بڵاوده‌كه‌نه‌وه و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانیش راده‌ستی داواكاری گشتی ده‌كه‌ن له‌دوای ته‌واوبونی به‌دواداچونه‌كه‌یان. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "ئه‌مه گه‌وره‌ترین كاره‌ساته له ڕووی ئابورییه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا رویدابێت".