نه‌وا
له شاری وان-ی باكوری كوردستان، به‌هۆی رێوشوێنی كه‌م بۆ پێشگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی توشبوان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا گه‌یشته 380 كه‌س، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی مۆڵ و سه‌رتاشخانه و ئارایشگاكان بوه‌ته‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای دانیشتوانی شاره‌كه.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، رۆژی 28ی ئادار له گوندی هانی ناوچه‌ی چاڵدێرانی وان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌س له ئیستانبوڵه‌وه به‌شدارییان له پرسه‌یه‌كدا كردبو، ڤایرۆسه‌كه بڵاوبوه‌ته‌وه، له گوندی ئۆرمه‌تاشی ئه‌لباكیش به‌هۆی چونی ژماره‌یه‌ك كه‌س له ئیستانبوڵه‌وه، ڤایرۆسه‌كه بڵاوبوه‌وه‌و دواتر 60 حاڵه‌تی توشبون تۆماركران و رۆژ به رۆژ ژماره‌كه له زیادبوندایه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی توركیا له‌ئێستادا له شاری وان به گشتی 380 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و هه‌شت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و 44 كه‌سیش له كه‌ره‌نتینه‌دان.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، له شاره توركییه‌كان ژماره‌ی توشبوان روی له كه‌مبونه‌وه‌یه، به‌ڵام له شاری وان رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی دروستكردوه، به تایبه‌تی له ناوه‌ندی وان و ناوچه‌كانی رێوشوێنی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر و زۆر كه‌س بێ ده‌مامك هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، له وان له‌گه‌ڵ زیادبونی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان، به‌ڵام مۆڵ و ئارایشگاكان كراوه‌ن و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری دروستكردوه.