نه‌وا
مزه‌فه‌ر ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سائیرون و نوێنه‌ری پارێزگای به‌سڕه له په‌رله‌مانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری به‌سڕه رێككه‌وتون پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت به 60 ملیۆن دۆلار بفرۆشن". داوا له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌كات رێگری له‌و كاره بكات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری داوه پۆستی وه‌زیری نه‌وت بدات به كاندیدێكی پارێزگای به‌سڕه، له‌وباره‌یه‌وه مزه‌فه‌ر ئیسماعیل په‌رله‌مانتاری سائیرونی سه‌ربه ره‌وتی سه‌در راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت "مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوای كردووه، كه‌سێكی خه‌ڵكی به‌سڕه بكرێته وه‌زیری نه‌وت، كه خاوه‌ن ئه‌زمون و لێهاتوبێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێگریكردنه له هه‌ندێك له حزبه‌كان، كه ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و پۆسته وه‌زارییه‌دا بگرن، ته‌نانه‌ت به پێدانی ملیۆنان دۆلار بێت".
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاشكراشیكردوه "به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دزه‌یانپێكراوه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی به‌سڕه رێككه‌وتون پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت به 60 ملیۆن دۆلار بفرۆشن، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌سڕه‌ش ئه‌نجامیانداوه، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و كاره و ره‌واییدانه به دیاریكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ری بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌درییه‌كان داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كات ئه‌و "موزایه‌ده"یه له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری نه‌وت رابگرێت.