هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی شۆفێران دەركرد

13/05/2020

نەوا 
هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بەو مامەڵانەی لەكاتی قەدەغەی هاتوچۆدا نەتوانراوە جێبەجێبكرێن، بڕیارێكی دەركرد. 
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەرێی رونكردنەوەیەكەوە ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە ئەو مامەڵانەی  بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە كەوتونەتە سزاوە، تا رۆژی 1-6-2020 هیچ سزایەكی دارایی نایانگرێتەوە.
پێشتریش لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا، كاروان حەمەسدیق وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی وتی "داوامانكردوە ئەو مامەڵانەی لەكاتی قەدەغەی هاتوچۆدا نەتوانراوە نوێبكرێنەوە و سزای سەریان لابرابو، لابردنی سزاكە درێژبكرێتەوە، چونكە هەموو هاووڵاتیان ناتوانن لە رۆژێكدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group