پەرلەمانتارێكی پارتی: حزبە كوردیەكان لە دیاریكردنی كاندید بۆ وەزیری دەرەوەی عیراق موجازەفە ناكەن

13/05/2020

نەوا
دیار تەیب ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت "حزبە كوردیەكان موجازەفە ناكەن لە دیاریكردنی كەسێكی قبوڵ نەكراو بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عیراق".
دیار تەیب لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا باسی لەوەكردوە، تائێستا گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی كاندیدی وەزارەتی دەرەوە بەردەوامن.
ئاماژەی بەوەشداوە، حزبە كوردیەكان موجازەفە ناكەن بە دیاریكردنی كەسێك، كە قبوڵكراو نەبێت بۆ ئیدارەدانی ئەو پۆستە.
لەماوەی رابردودا كابینەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق لە پەرلەمان دەنگی لەسەردراو 15 وەزارەت تێپەڕێنران، هەردوو وەزارەتی نەوت و دەرەوە كاندیدیان نەبوو، پاڵێوراوانی وەزارەتەكانی بازرگانی، كشتوكاڵ، رۆشنبیری، داد و كۆچ و كۆچبەرانیش رەتكرانەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group