نه‌وا
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق هۆشدارى ده‌دات له بارودۆخى په‌تاى كۆرۆنا و ده‌ڵێت "به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوان به‌تایبه‌تى له به‌غدا زه‌نگى مه‌ترسییه‌وه و هۆشداریه له روودانى كاره‌ساتى مرۆیى و ته‌ندروستى".
له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردوه‌ته‌وه، بارودۆخى په‌تاى كۆرۆنا و ژماره‌ى توشبوان بۆ نمونه رۆژى سێشه‌ممه، كه ته‌نها له به‌غدا 71 توشبو تۆماركراون، زه‌نگى مه‌ترسییه و هۆشداریه له رودانى كاره‌ساتى مرۆیى و ته‌ندروستى له عیراق به‌تایبه‌تى له پارێزگاكانى به‌غدا و به‌سڕه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هۆكارى سه‌ره‌كى و راسته‌وخۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوان پابه‌ندنه‌بونه به رێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ (گشتگیر و رێژه‌یى)، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامى گوێنه‌دانى ژماره‌یه‌كى زۆری هاووڵاتییه به مه‌ترسیه‌كانى په‌تاكه و رێوشوێنه‌كانى خۆپاراستن و ئه‌نجامدانى بۆنه و پرسه و سه‌ردانى خێزانى و شوێنى قه‌ره‌باڵغ.
سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مان داواش له‌لایه‌نه تایبه‌ته‌كان ده‌كات، لێپرسینه‌وه له‌وانه بكه‌ن كه پێشێلكارى ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پرۆسه‌كانى پشكنینى مه‌یدانى فراوانتر بكه‌ن به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى توشبویان زۆره، هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بكرێت بۆ سه‌پاندنى جیاكردنه‌وه‌ى ته‌ندروستیى ناوچه‌یى.