نه‌وا
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: "بڕیار وایه یه‌كه‌م دادگایی كردنی تیرۆریستانی داعش له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2021 ئه‌نجام بدرێت".
د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم وتی: "بڕیار وایه تیمێكی پسپۆرانی نیشتمانی دادوه‌ران له‌سه‌ر ئاستی عیراق دابمه‌زرێت بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ تیمی یۆنیتاد بۆهه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدانی توانای دادوه‌رانی عیراق بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراون كه به گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان ده‌گاته ئاستی تاوانه‌كانی جه‌نگ، تاوان دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی كوشتنی به كۆمه‌ڵ.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردووه، "بڕیار وایه یه‌كه‌م دادگایی كردنی تیرۆریستانی داعش له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2021 ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه چه‌ند دادوه‌رێكمان پێشنیار كرد كه بۆ ماوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ كاریان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه كردووه‌و شاره‌زاییه‌كی زۆریان هه‌یه تاوه‌كو به‌شداری بكه‌ن له پرسه‌ی دادگایكردنه‌كانه‌كان، چونكه ئه‌وان رۆڵیان ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی مافی كه‌سوكاری قوربانیان و قه‌ره‌بووكردنیان و ئه‌نجامدانی دادگاییه‌كی عادیلانه".