نه‌وا
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له ستیڤن فه‌یگن كونسولی ئه‌مریكا.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه "له دیداره‌كدا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له گرنگیی پاراستنی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌كاركردن و سه‌قامگیریی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌ك بتوانرێت سه‌ختییه‌كانی ئه‌م قۆناغه له كێشه و قه‌یرانه‌كانی دارایی و ئابوری و لێكه‌وته‌كانی دیكه‌ی په‌تای كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت، دووپاتیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌م پێناوه‌دا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه‌دا پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ حكومه‌تی مسته‌فا كازمی دوباره كردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئابوری له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رك و ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی تازه‌ی عیراق، هه‌روه‌ها پرسی دیالۆگی ستراتیژیی ئه‌مه‌ریكی ـ عیراقی و ئاماده‌یی و رۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له‌و دیالۆگه‌دا تاوتوێكردووه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆنسولی ئه‌مریكا بووه.
هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكراوه و له‌م باره‌یه‌وه كونسولی ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵ و ڕێكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تاكه كردووه و هاوكاری و پشتگیریی ئه‌مریكای له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه: "له دیداره‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و جموجوڵ و مه‌ترسییه‌كانی داعش و پێویستی و گرنگیی به‌رده‌وامیی پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، هه‌روها باس له دۆخی سووریا كراوه و كونسولی گشتیی ئه‌مریكا سوپاسی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریادا كرد".