وته‌بێژی پارتی راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

13/05/2020

نه‌وا
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌ دڵشاد بارزانی، برای مه‌سعود باررزانی سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌یان كاندید بێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، له‌باره‌ی پشك و به‌ركه‌وته‌ی پارتی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، هه‌واڵێك بڵاوبوه‌ته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ دڵشاد بارزانی كاندیدی پارتییه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
ناوبراو جه‌ختیكردۆته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راستی تێدا نییه‌ و پێویسته‌ ده‌زگاكانی میدیا پشت به‌ سه‌رچاوه‌ی دروست ببه‌ستن و خۆیان له‌ هه‌واڵی ناڕاست، به‌دوور بگرن.
دڵشاد بارزانی له‌ئێستادا له‌پشكی پارتی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group