نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا 119 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، 82 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له به‌غدا، 32 له به‌سڕه، دوو له موسه‌نا، دوو له بابل و یه‌ك حاڵه‌تی نوێش له دیاله تۆمار كراون.
به پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، سێ توشبووی دیكه له به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 63 كه‌سیش چاكبوونه‌وه كه نیوه‌یان له به‌سره‌ن.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كۆی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا گه‌یشتوه‌ته سێ هه‌زار و 32 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 115 كه‌س مردوون و هه‌زار و 966 كه‌سیش چاكبوونه‌وه و له ئێستادا 951 تووشبوو له ژێر چاودێری پزیشكیدان.