نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كه زانیاری‌یان هه‌یه شه‌ش ملیار یۆرۆ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه برابێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆمپانیای ئابور لاند ره‌تیده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كڵێشه‌و مۆری كۆمپانیاكه به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌كارهاتووه و ساخته‌كراوه.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه زیاتر له 30 به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه ده‌ریده‌خات له هه‌رێمی كوردستانه‌وه شه‌ش ملیار یۆرۆ برابێته ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش له هه‌وڵی به ده‌ستخستنی به‌ڵگه‌و زانیاری زیاترن تا به‌شێوه‌ی فه‌رمی بیده‌نه داواكاری گشتی و بڵاوی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم كردبوو كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بكات و دابه‌شی بكات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، چونكه وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ی پێدابوو ئه‌و پاره‌یه بودجه‌ی ساڵێكی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای ئابور لاند كه ناوی هاتووه به بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌یان بڵاوده‌كرێنه‌وه ساخته‌ن و دوورن له راستیه‌وه.
كۆمپانیاكه راشی گه‌یاندووه: كڵێشه‌و مۆری كۆمپانیاكه به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌كارهاتووه و داواشی كردووه، داواكاری گشتی، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و چاودێری دارایی به‌ده‌نگ ئه‌و پرسه‌وه بچن بۆ ده‌رخستنی راستیه‌كان.