نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌باره‌ت به موچه و كرێی كرێكاران، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد، به‌پێی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش ده‌بێت كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كرێی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌یان له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه پێبدرێت.
وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، به‌سه‌رپه‌رشتی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی خه‌زنه‌ی خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران كۆبونه‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران ده‌رچون.
له‌یه‌كێك له بڕیاره‌كاندا هاتوه، كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه‌ره‌نتین كراون، خاوه‌نكار ناچار ده‌كات به پێدانی كرێی ته‌واوه‌تی كرێكاره‌كانی له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی كرێی ئه‌و شوێنانه‌ی به كرێدراون كه موڵكی خه‌زنه‌ی خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تین، بڕیاردرا به لێخۆشبون له كرێی مانگه‌كانی (3 و4) بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن سندوقی ده‌سته‌به‌ری به كرێدراون.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
1- سه‌باره‌ت به موچه‌ی كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن و له‌به‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌پێی به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ره‌نتین كران، پاڵپشت به ماده‌ی (65) بڕگه‌كانی (1-2) له یاسای كار ژماره (71)ی (1987) ده‌بێت خاوه‌نكار كرێی مانگانه به ته‌واوی بدات به كرێكاره‌كان.
2- سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی كرێی ئه‌و شوێنانه‌ی به كرێدراون كه موڵكی خه‌زنه‌ی خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تین، پاڵپشت به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به لێخۆشبوو‌ن له كرێی مانگه‌كانی (3 و 4) ئه‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌كرێدراون، بڕیاردرا به لێخۆشبون له كرێی مانگه‌كانی (3 و4ی 2020) بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن سندوقی ده‌سته‌به‌ری به كرێدراون له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه نه‌یانتوانیوه به شێوه‌ی ئاسایی به‌كاری بێنن له‌به‌ر داخستنیان به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
3- چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی پاره‌ی به‌شدارییه‌كانی كرێكاران له خاوه‌نكاران بۆ مانگه‌كانی(2-3-4-2020).
أ/ ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌پێی به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێپێدراو نه‌بون به‌كاركردن، پاره‌ی به‌شدارییه‌كانیان لێوه‌رناگیرێت ته‌نها بۆ مانگی (4/2020). به‌ڵام پرۆژه‌كانی تر ده‌بێت به به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بیسه‌لمێنێت كه كاری نه‌كردوه ئه‌وكات به‌شداریی مانگی چواری لێوه‌رناگیرێت.
ب/ ده‌بێت خاوه‌نكار تاك رۆژی (1/9/2020) به‌ڵگه‌ی فه‌رمی كارنه‌كردنی پڕۆژه‌كه‌ی بێنێت به پێچه‌وانه‌وه سزای دواكه‌وتنی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
4- هه‌ژماركردن یان لێخۆشبون له سزای دواكه‌وتنی پاره‌ی به‌شدارییه‌كانی كرێكاران:
أ/ بۆ مانگه‌كانی (2-3-4-2020) سزای دواكه‌وتن هه‌ژمار ناكرێت.
ب/ بۆ مانگه‌كانی (5-6-2020) بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه خاوه‌نكاره‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران ده‌كه‌ن له به‌ر رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و دروست نه‌بونی قه‌ره‌باڵغی نه‌توانرا كاری پێویستیان بۆ بكرێت، ئه‌وا فۆڕمی پاره‌دانیان بۆ ئاماده بكرێت و له تۆماری هاتو تۆمار بكرێت ئه‌وا له مانگی داهاتو ده‌توانرێت پاره‌ی به‌شدارییه‌كانی لێوه‌ربگیرێت بێ ئه‌وه‌ی سزای دواكه‌وتنی بۆ هه‌ژمار بكرێت ئه‌مه‌ش تاكو ڕێكه‌وتی (1/8/2020) ده‌بێت.
5- چۆنیه‌تی هه‌ژماركردنی سزای دواكه‌وتن بۆ ئه‌و خاوه‌نكارانه‌ی كه زانیاری ساڵانه‌یان له مانگی (1/2020) پێشكه‌ش كردوه و ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر زۆری كاره‌كان نه‌توانراوه لێیان وه‌ربگیرێت، سه‌باره‌ت به پێشكه‌ش كردنی زانیاری ساڵانه تا (1/7/2020) بۆیان هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌ن.
6- ئه‌و پڕۆژانه‌ی قه‌رزارن و قه‌رزه‌كه‌یان بۆ كراوه به قیستی مانگانه، به‌ڵام له‌كاتی خۆی نه‌یانداوه و پابه‌ند نه‌بون، ماوه‌ی پشوی فه‌رمی به ماوه‌ی قیسته‌كان هه‌ژمار ناكرێت واتا بۆ مانگه‌كانی (2-3-4) قیسته‌كان دواده‌خرێت به‌بێ وه‌رگرتنی سزای دواكه‌وتن بۆ مانگه‌كانی (2-3-4).
7- ئه‌و پڕۆژانه‌ی له مانگه‌كانی شوبات و ئازاری 2020 به‌ر ده‌سته‌به‌ری كه‌وتون سزای دواكه‌وتن بۆ ئه‌و پڕۆژانه وه‌رناگیرێت.
8- خاوه‌نكار بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له پڕۆژه‌كه‌ی كاری نه‌كردوه ده‌توانێت به شێوه‌ی نوسین (اشعار) ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ پێشكه‌ش كردنی داواكارییه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی بێنێت كه پڕۆژه‌كه له‌و ماوه‌یه كاری نه‌كردوه.
9- بۆ كۆتایی هێنان به راژه‌ی كرێكار و كارپێكردنی كرێكاری تازه بۆ مانگه‌كانی (2-3-4-2020) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخێكی استپنائی بوه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوه ناتوانرێت له ماوه‌ی سه‌ره‌وه خاوه‌نكار كۆتایی به راژه‌ی كرێكار بێنێت.
10- سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی كه له ماوه‌ی (11/3/2020) تا (10/5/2020) داخراوه پاره‌ی به‌شدارییه‌كانی مانگی (3) سێی لێ وه‌رده‌گیرێت به‌ڵام بۆ مانگی (4) لێیان وه‌رناگیرێت.
11- به‌پێی ماده‌ی (65) بڕگه‌ی (1-2) له یاسای كاری عێراقی ژماره (71ی ساڵی 1987)ی هه‌مواركراو خاوه‌نكار ناتوانێت كرێی مانگانه‌ی كرێكار كه‌م بكاته‌وه و له‌كاتی كه‌م كردنه‌وه‌ی كرێیه‌كه‌ی نوێنه‌رانی یاسایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران داكۆكی له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.
12- ئه‌و كرێكارانه‌ی داوای پاره‌ی پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت ده‌كه‌ن به هۆی پشوی فه‌رمی ماوه‌كه‌ی زیاتر بوه له (4) چوار ساڵ له (11/3/2020) تا (10/5/2020) بۆیان درێژ بكرێته‌وه واتا به‌ده‌ر ده‌بێت له ماوه‌ی دیاری كرا‌و.
13- دوای تێپه‌ڕبونی (30) سی رۆژ به‌سه‌ر پشوی فه‌رمی به‌پێی ماده‌ی (65) بڕگه‌ی (1) له یاسای كاری عێڕاقی ژماره (71ی ساڵی1987)ـی هه‌مواركراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌كاتی بونی كێشه نوێنه‌رانی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی داكۆكی له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.
14- لیژنه‌كانی پشكنین ده‌بێت كاری رۆژانه ئه‌نجام بده‌ن به‌پێی رێنمایی خۆپارێزی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌یانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
15- سه‌باره‌ت به فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی له‌كاركه‌وتو كه هه‌مو رێكاره‌كان ئه‌نجامدراون، به‌ڵام رێكه‌وتی موزایه‌ده ده‌كه‌وێته (30/3/2020) كه پشوی فه‌رمی بو، ده‌بێت جارێكی تر رێكاری بڵاوكردنه‌وه ئه‌نجام بدرێت، له خاڵێك ئاماژه بكات ئه‌و كه‌سه‌ی موزایه‌ده‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت هه‌ردو خه‌رجی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
16- ئه‌و به‌شه‌ی له باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كرێكاران/ سلێمانی به‌كرێ نه‌دراون دوای (3) سێ جار له ئه‌نجامدانی كاری پێویست به‌پێی یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌تی ژماره (32ی ساڵی 1986)ی هه‌مواركراو به‌پێی یاسا له موزایه‌ده‌ی سێیه‌م بۆ جاری دوه‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ریكاره یاساییه‌كان به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت.
17- سه‌باره‌ت به خه‌رجكردنی پاره‌ی هانده‌ر (حوافز) بۆ مانگه‌كانی (3-4-5-2020) له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی هانده‌ر به‌رامبه‌ر كاركردنی فه‌رمانبه‌ران و داهاته، له‌به‌رئه‌وه‌ی له مانگی (3) سێ هه‌مو مانگه‌كه ده‌وامی فه‌رمی نه‌بوه، بۆیه خه‌رجكردنی پاره‌ی هانده‌ر بۆ مانگی (3) سێ به‌ڕێژه‌ی (50٪) ده‌بێت و بۆ مانگی (5) پێنج به‌ڕێژه‌ی (100٪) ده‌بێت، ته‌نها بۆ مانگی (4) چوار خه‌رج ناكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وام نه‌كراوه و هیچ داهاتێك نه‌بوه.