نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان دوپاتیده‌كاته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی پێ دابین ناكرێت و خاڵی سه‌ره‌كیی ده‌ربازبوونیش له‌م قه‌یرانه رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، كه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتییه، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قه‌یراندایه و مووچه‌ی پێ دابین ناكرێت، له‌كاتێكدا به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان به یه‌كێتیشه‌وه و هه‌روه‌ها كارنامه‌ی ئه‌م كابینه‌یه باشكردنی دۆخی خه‌ڵك و دابینكردنی موچه بوو.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی، ده‌بێت حكومه‌ت هه‌وڵ بدات پلانی كورتخایه‌نی هه‌بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه و ستراتیژیشی هه‌بێت بۆ داهاتوو، كه چۆن خۆی رێكده‌خاته‌وه.
زیاد جه‌بار پێی وایه، خاڵی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئێستا، رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، چونكه گرنگترین سه‌رچاوه‌ی داهات ئه‌و پاره‌یه بوو، كه له به‌غداوه ده‌هات.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكراشیكرد، هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاری داوه هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست بكات، پێشبینیشی كرد ئه‌م مانگه حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی مووچه بنێرێت، به‌ڵام بۆ داهاتوو ده‌بێت پرسه‌كه رێكبخرێته‌وه.