نه‌وا
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له باره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن چه‌ند بڕیارێكی راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی كه له ئه‌نجامدا هاته ئاراوه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌خوێنن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێیان دراوه چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه.
سه‌باره‌ت به‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ی كه زانكۆكانیان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین درێژه‌یان به خوێندن داوه رایگه‌یاندووه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ناوه‌وه‌ی وڵات به شێوه‌ی ئۆنلاین درێژه‌یان به خوێندن داوه بۆیان ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته داواكاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه زانكۆكانیان پرۆسه‌ی خوێندنیان ڕاگرتوه‌و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین درێژه‌یان به خوێندن نه‌داوه ئه‌وا له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنیان ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ڕاگرتنی خوێندنیان زیادده‌كرێت بۆ ماوه‌ی خوێندن و مۆڵه‌تی خوێندنه‌كه‌یان.
له باره‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی كه به‌رده‌وامن له خوێندن و خوێندن له زانكۆكانیان ڕانه‌گیراوه، باسی له‌وه‌كردووه، كه به‌پێی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.