وەزارەتی تەندروستی ئەنجامی پشكنینەكانی 24 كاتژمێری رابردوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

13/05/2020

نەوا 
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزارو 450 پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هیچ توشبویەكی نوێی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٧٩)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٠٥٨٨) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٩٧٨) هاووڵاتی لە (٣٢) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤١١) لە هەولێر، (١٣٦) لە سلێمانی، (٤٣٠) لە دهۆك، (١) لە ڕاپەرین. وە (٩٦١٠) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتیان (١٤٢) هاووڵاتی بوو.
2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٤٥٠) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٦٣٧) هەولێر، (٥١١) سلێمانی، (٢٥٢) دهۆك، (٥٠) هەلەبجە دەرەنجام هیچ تووشبووی نۆێ لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە.
(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٥٦٤٥٢) پشكنین بووە)
3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٣٩١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٣ ئایاری ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group