سلێمانی.. حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا

13/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ لە سلێمانی ئەرێنی بووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

دەرەنجامی نوێ ...
یەك تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا، پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆڕۆنا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە.

وەزارەتی تەندروستی
13 ئایار ٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group