نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و پێشوازی له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌نجامدانی چاكسازیی، كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاریی ره‌وای خه‌ڵك بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی مانادار، به شێوه‌یه‌ك، كه ئه‌و چاكسازییانه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاریی ره‌وای خه‌ڵك بێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كار، به‌ڕێوه‌بردنی باشتر، به‌شداریی سیاسی و یاسایی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشوازی له پابه‌ندبونی حكومه‌تی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌فاف له‌و توندوتیژیانه‌ی دژی خۆپێشانده‌ران ئه‌نجامدراون، پاڵپشتیی ته‌واوی خۆشیان بۆ هه‌وڵه‌كانی یۆنامی و جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌بڕن بۆ پاڵپشتیكردن و یارمه‌تیدانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگێكی سیاسیی گشتگیر و ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌نجامدانی چاكسازیی.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتیی خۆشیان بۆ ئارامیی عێراق دوپاتده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و داعش.