نه‌وا
وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێده‌چێت نرخی به‌نزین هه‌رزانتر بكرێت.
به‌همه‌ن شێخ قادر وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی به ماڵپه‌ڕی ترافیك ئێف ئێم-ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی وتوه، ئێستا نرخی لیترێك به‌نزینی جۆری نۆرماڵ له‌شاری سلێمانی به 450 دیناره، لیترێك به‌نزینی جۆری "موحه‌سه‌ن" به 550 دیناره، لیترێك به‌نزینی جۆری سوپه‌ر به 625 دیناره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن تا بزانن خواست چۆن ده‌بێت تا هاورده‌كردنی زیاتربێت، له‌وكاته‌شدا پێده‌چێت نرخه‌كان هه‌رزانتر بكرێن، به‌ڵام جوڵه‌ی شه‌قام به رێژه‌ی 60% كه‌مبوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌نزین.
وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی وتیشی " 70%ی به‌نزین له ئێرانه‌وه هاورده‌ی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت".
له‌باره‌ی كوالێتی به‌نزینه‌كه‌شه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئۆكتانی به‌نزینی نۆرماڵ 92، به‌نزینی "موحه‌سه‌ن" 95، به‌نزینی سوپه‌ریش 97-ه و له‌رێگه‌ی ئامێری تایبه‌ته‌وه پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.