نه‌وا
ئه‌مڕۆ شه‌ش فراكسیۆنی ناڕازی له كۆبونه‌وه‌ی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش ده‌ڵێت "بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، ده‌كرێت پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر تاوانی جینائی هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر "به‌حساب ته‌شهیر و باسكردنی حكومه‌ت" پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی په‌رله‌مانه، ئه‌مڕۆش له كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش فراكسیۆنه‌كه‌ی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد، یاداشتێك ئاماده ده‌كرێت و ده‌یده‌نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ناڕه‌زایی له به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و شێوازه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان ناڕازین.
وتیشی "ئه‌و شه‌ش فراكسیۆنه‌ی پێشتر له یاداشتێكدا بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانمان كرد، ئه‌مڕۆ كۆده‌بینه‌وه، پێمانوایه كاروباری په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت، نابێت ئه‌وه‌ی له 7ی ئایار رویدا دوباره‌ببێته‌وه، ناكرێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان بێت و جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان كۆبونه‌وه به ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بكه‌ن، ناكرێت له سیستمی دیموكراسی و به حساب سیستمی فره حزبیدا، رێز له رای ئۆپۆزسیۆن و 53 په‌رله‌مانتار نه‌گیرێت، ئێمه به یاداشتێك داوامانكرد پارێزبه‌ندی نه‌خرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، ده‌كرێت پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر تاوانی جینائی هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌حساب ته‌شهیر و باسكردنی حكومه‌ت پێمانوایه پێچه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت "كۆبونه‌وه‌كه‌مان له‌نێوان هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، ئازادی، سه‌ربه‌خۆكان) ده‌بێت و ئێمه نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامیشین".
لێدوانی .... عه‌بدولستار مه‌جید 100
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره ئه‌مڕۆ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بێ به‌شداریی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان، كه دوای دانیشتنه‌كه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ئاڵۆزیی تێكه‌وت.
له‌باره‌ی به‌شداریكردن یان نه‌كردنی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "په‌رله‌مان به‌ده‌ست كێشه‌ی گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به‌شدارنابێت له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ته‌واوی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان تێیدا به‌شدارنه‌بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه و گێڕانه‌وه‌ی شكۆ بۆ په‌رله‌مان".