كەركوك.. داعش هێڵێكی كارەبای تەقاندەوە
14/05/2020
نەوا
چەكدارانی رێكخراوی داعش هێڵێكی كارەبایان لە پارێزگای كەركوك تەقاندەوە، كە كارەبای لەنێوان دوو گونددا دەگواستەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، چەكدارانی رێكخراوی داعش هێڵێكی گواستنەوەی تەزوی كارەبایان لە پارێزگای كەركوك تەقاندوەتەوە.
رونیشیكردوەتەوە، هێڵەكە، هێڵی 33ی پەستانی بەرز بوە و كارەبای لەنێوان هەردوو گوندی "ئیدریس هەیاس" و "كیف" گواستوەتەوە.
چەكدارانی رێكخراوی داعش لەماوەی رابردودا دەستیانكردوە بە سوتاندنی كێڵگە كشتوكاڵییەكان و رفاندن و كوشتنی جوتیاران و زیانگەیاندن بە خزمەتگوزاریە گشتییەكان بەتایبەتی لەناوچە جێناكۆكەكاندا، سەرەڕای هێرشكردنەسەر هێزە ئەمنیەكان.