نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
شه‌ش فراكسیۆنه ناڕازییه‌كه‌ی نێو په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارده‌ده‌ن به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان نه‌كه‌ن، فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ-ش داوا له دوو فراكسیۆن ده‌كات به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دروستبكه‌ن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 14-5-2020 جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "ئێمه وه‌ك ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی رۆژی 7-5-2020 بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانمان كرد، كۆبوینه‌وه و بڕیارمان دا به‌شداری هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان نه‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان كۆنه‌بنه‌وه، چونكه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌م په‌یڕه‌وی پێشێلكرد هه‌م رێككه‌وتنی سیاسی پێشێلكردوه، كه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت. له‌كاتێكدا رۆژی 7ی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌ماندا بو، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامدا".
وتیشی "په‌رله‌مانتار ده‌بێت ئازاد بێت و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ كپكردنی ده‌نگی ئازاد نین، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هێرشی كردۆته‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆیه ده‌بێت میكانیزمی كاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان جارێكی دیكه ده‌ستكاری بكرێت تا رێگری له گرفته‌كان بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هیچ به‌ره‌یه‌كی یه‌كێتی و پارتی-دانین، چونكه ئه‌وانه له ده‌سه‌ڵاتن و سیناریۆ ده‌كه‌ن بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه كاوه عه‌بدولقادر جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شه‌ش فراكسیۆنه‌كه، ئێمه وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ به‌شدارنه‌بوین، چونكه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئێمه ناگونجێت، بۆیه به‌شداری هیچ به‌ره‌یه‌ك ناكه‌ین. به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، چونكه ئه‌وانه له ده‌سه‌ڵاتن و ئێمه ئۆپۆزسیۆنین، بۆیه ناچینه هیچ به‌ره‌یه‌كه‌وه و رێگه ناده‌ین كه‌س به‌كارمان بهێنێت. له‌كاتێكدا خه‌ڵك بژێوی خراپه، ده‌بوایه په‌رله‌مان وه‌زیره‌كانی بانگهێشتبكردایه له‌سه‌ر موچه و داهات و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌یه قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، پێیان باشه په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت و ئه‌وه‌یشی هه‌یه سیناریۆی پارتی و یه‌كێتی-یه بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له خه‌ڵك، وتیشی "یه‌كێتی و پارتی به ئه‌نقه‌ست واده‌كه‌ن تا په‌رله‌مان په‌كیبخرێت".
له‌باره‌ی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنیش، كاوه عه‌بدولقادر جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ وتی "وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ داوامان له كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كردووه تا به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن دروستبكه‌ین، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامنه‌دراوینه‌ته‌وه".