نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌یی بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌چونی هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت، ره‌خنه‌ش له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌نه‌چو، ئومێد خۆشناو له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، بایكۆتكردن له كاری په‌رله‌ماندا نییه، ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك كرا بۆئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییان كرد نه‌هاتنه كۆبونه‌وه‌كه و داوایانكرد هه‌فته‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان بكرێت. وتیشی "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكارێك نابینین په‌رله‌مان دابخرێت، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به‌ری ره‌نج و خه‌باتی گه‌لی كوردستانه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، وه‌ك پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كن بۆ هه‌موو كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ناو په‌رله‌ماندا و ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت له كاره‌كانی.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی داوایكرد سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له كێشه‌كان دوربن و رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نابێت بكه‌وێته ململانێكانه‌وه. وتیشی "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی هیچ هۆكارێك نابینین، كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاره‌كانی رابگیرێت، په‌رله‌مان كاری خۆی ده‌كات و رێككاری یاسایی هه‌یه، ده‌بێت به شێوازی خۆی كاربكات".
ئومێد خۆشناو ره‌خنه‌شی له رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرت و وتی "سه‌رۆكی په‌رله‌مان قسه‌یه‌كی خراپی كردوه، كه ده‌ڵێت شكۆی په‌رله‌مان شكاوه، كارێك نه‌كراوه دوربێت له یاسا و په‌یڕه‌و. هیوادارین سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رۆڵی بێلایه‌نی ببینێت، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت، ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی بێ لایه‌ن بێت تێیدا".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتن له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت "دیاره ده‌بێت هه‌موو كارێكی په‌رله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت. داواش كراوه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه بكرێت له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".
هه‌روه‌ك جه‌ختیكرده‌وه، كه له په‌رله‌ماندا زۆرینه و كه‌مینه نابێت و بۆچونی خۆیانی به‌مجۆره ده‌ربڕی "ئه‌وه‌ی هه‌یه به ته‌وافوق هه‌یه، هیوادارین كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بكرێن و هه‌موو رێككاره‌كانی بگیرێته‌به‌ر، چونكه له سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان بپارێزین و یه‌كگرتوویی ناوماڵمان بپارێزین. ئه‌وه‌ی بێته‌پێشه‌وه ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه یاساییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له 7ی ئه‌م مانگه كراوه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی یاسایی بوه، به ئه‌نقه‌ست وه‌ها گه‌وره كراوه".