نه‌وا
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پۆلیس رێگه‌ی نه‌داوه پارێزه‌ری سه‌ندیكاكه‌یان به‌شداری لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نوسانی دهۆك بكات، كه له خۆپیشاندانی دوێنێی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه سه‌ندیكاكه‌وه ده‌ركراوه، تێیدا هاتووه "رۆژی 16-5-2020، له كاتی خۆپیشاندانی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای دهۆك، ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسانیان ده‌ستگیركردو ده‌ستیانبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گرت به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی، كه ئه‌وه به پێشێلكردنی یاسای ژماره 35ی رۆژنامه‌گه‌ری ساڵی 2007ی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت و رێگره له را‌گرتن یاخود به‌ندكردنی رۆژنامه‌نوس له كاتی جێبه‌جێكردنی پیشه‌كه‌یدا، پاش چه‌ندین هه‌وڵ بۆ ئازادكردنیان له‌لایه‌ن لقی دهۆكی سه‌ندیكا، به‌ڵام به‌رپرسانی بنكه‌ی پۆلیسی (نزاركێ) ره‌تیانكرده‌وه پارێزه‌ری سه‌ندیكا به‌شداری له لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌دا بكات".
پاش راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانیش، سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسه‌كان ئازادكراون و باس له‌وه‌ده‌كرێت ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه له گرتوخانه‌دا ماون.