نه‌وا
هێرشێكى رێكخراوى داعش له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین شكستیپێهێنرا و درۆنێَكى ئه‌و رێكخراوه‌ش خرایه‌خواره‌وه، له قه‌زاى میقدادیه‌ى دیاله‌ش ده‌ستڕێژى گوللـه له دوكانێك كراوه و دوو برای منداڵ برینداربون، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆش پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى دژى چه‌كدارانى داعش له سێ پارێزگای عیراق ده‌ستیپێكرد.
حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، هێزێكى سه‌ربه لیواى 23ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌وڵێكى چه‌كدارانى رێكخراوى داعشیان له گوندی (عه‌لى سه‌عدون)ى سه‌ربه قه‌زاى خانه‌قین شكستپێهێناوه، كه هه‌وڵیانداوه دزه بكه‌نه ناوه‌وه، دواى شكستهێنانیان، چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتون و له هه‌وڵه‌كه‌شدا "درۆن"ێكیان به‌كارهێناوه، ئه‌ویش خراوه‌ته‌خواره‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى وتوه، له قه‌زاى میقدادیه له باكورى خۆرهه‌ڵاتى پارێزگاى دیاله ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌ستڕێژى گوللـه‌یان له دوكانێك كردوه، به‌هۆى ئه‌وه‌وه دوو منداڵ برینداربون، كه بران.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش-یش، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به سه‌رپه‌رشتى سه‌ركردایه‌تیى پرۆسه هاوبه‌شه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ناوى "پرۆسه‌ى شێره‌كانى جزیره" له پارێزگاكانى ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین بۆ راوه‌دونانى چه‌كدارانى داعش ده‌ستیپێكردوه و تا سنوره‌كان له‌گه‌ڵ سوریا، كێوماڵى ناوچه‌كه ده‌كرێت.