نەوا
شەوی رابردوو دووبارە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی كورد لە سنوری قەزای مەخمور لە بناری چیای قەرەچوغ بەردرایەوە، بەهۆی هاوەنی چەكدارانی داعشیش ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندێكی دەوروبەری خانەقین كەوتووەتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی ئازیكەند، كە گوندێكی كوردنشینی سنوری قەزای مەخمورە و دەكەوێتە بناری چیای قەرەچوخ، جارێكی دیكە ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیاران بەردرایەوە، بەهۆی ئەوەی مەترسیی چەكدارانی داعش بوونی هەیە، هێزە ئەمنییە عیراقییەكان ئامادەنەبوون پاسەوانیی ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەوە بكەن و ئاگرەكە بكوژێننەوە، بۆیە لە مزگەوتی گەورەی مەخمورەوە داوا لە هاوڵاتیان كراوە، هاوكاریی كوژاندنەوەی ئاگرەكە بكەن.
هەروەها داعش چەند هاوەنێكی هەڵداوەتە ناو دەغڵودانی جوتیارانی گوندی قەرەمیایی سنوری قەزای خانەقین، بەهۆیەوە ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران بەربووە و زیانی زۆری گەیاندوە.