نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی پارێزگای دهۆكه‌وه به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تائێستا به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوانی مه‌ده‌نی و 14 كه‌سی دیكه ئازادنه‌كراون.
دوو شه‌و له‌مه‌وپێش هێزه ئه‌منییه‌كانی دهۆك، به‌ده‌ل به‌رواری چالاكوانی مه‌ده‌نییان ده‌ستگیركرد، دوێنێش له‌میانی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نیدا، نزیكه‌ی 100 خۆپیشانده‌ر و رۆژنامه‌نوسی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد، دواتر ژماره‌یه‌كی زۆریان ئازادكران، به‌ڵام تائێستا ژماره‌یه‌كیان له زیندان هێڵدراونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش بۆ پرسه گشتییه‌كان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تائێستا به‌ده‌ل به‌رواری و 14 كه‌سی دیكه به‌ده‌ستگیركراوی ماونه‌ته‌وه و ئازادنه‌كراون، هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئازادكردنیان به‌رده‌وامه.